Turismo y Turismo Libre Diploma de Estudios Curso Online (kurdo) | Alison
زیاتر فێربە لەبارەی گەشتكردن وپیشەسازی گەشت و گوزار.
Description
گەشت و گوزار پیشەسازیێكی سەرەكی جیهانییە كە بەهای زیاتر لە تریلیۆنێك دۆلار داهاتی ساڵانەیەتی و كەرتێكی گرنگی ئابوری زۆربەی وڵات و هەرێمەكانە لەسەرانسەری جیهاندا. پیشەسازی گەشت و گوزار بەشێوەیەكی بەرچاو بەردەوام دەبێت لە گرنگیدان بە بازاڕە گەورەكانی وەك بازاڕی وڵاتی چین ، كە هاوكات خەریكە دەگاتە ترۆپكی تواناداری خۆی لە فرۆشتنی كاڵادا. بەشی یەكەمی كۆرسەكە باسی شێوەی پێكهاتنی پیشەسازی گەشت و گوزار و هێلكاری كەرتەكان و دەرفەتەكانی دامەزراندن دەكات. بەشی دووەمی كۆرسەكە پێویستییەكانی هەریەكە لە گەشتیاری بازرگانی و گەشتیاری كات بەسەربەر ڕووندەكاتەوە. لەدوای ئەمەش، ئەو رێگایانە روون كراونەتەوە كە بەهۆیانەوە بازرگانی و شوێنە گەشتیارییەكان دەتوانن بازاڕ بۆخۆیان پەیدابكەن. كۆتا بەش باسی ئەوە دەكات كە چۆن پیشەسازی گەشتیاری ، بەرهەمەكانی گەشت و گوزار ئامادە دەكات و بەتاك و لەرێگەی ئەنتەرنێتەوە دەیانفرۆشێت. ئەم كۆرسە دیبلۆمە خۆڕایە دەبێتە جێگەی سەرنجی هەموو ئەو پسپۆرە گەشت و گوزاریانەی كە حەزدەكەن زیاتر فێربن لەبارەی گەشەپێدان و گرنگیی پیشەسازی گەشت و گوزار. هەروەها دەبێتە جێگەی سەرنجی هەموو ئەو فێرخوازانەی كە حەزیان لە پیشەیێكە لە كەرتی گەشت و گوزار.
Inicio Curso AhoraModules
مۆدیول 1 : مێژووی گەشت و گوزار
-
مێژووی گەشت و گوزار: ئەنجامەكانی فێربوون
-
گەشتكردن لەكۆن و سەدەكانی ناوەڕاستدا
-
گەشتكردنی سەردەمی رێنیسانس و سەردەمی نوێ
-
مێژووی گەشتكردن لە ئەمریكا
-
پوختەی وانە
مۆدیول 2 : گەشت و گوزاری هاوچەرخ
-
گەشت و گوزاری هاوچەرخ: ئەنجامەكانی فێربوون
-
شێوازەكانی گواستنەوە
-
جۆرەكانی شوێنی مانەوە
-
بایەخ و گرنگیەكانی گەشتكردن
-
پوختەی وانە
مۆدیول 3: پیشەسازی گەشت و گوزار
-
كەرتەكانی گەشت و گوزار: ئەنجامەكانی فێربوون
-
سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران
-
سەرسامبوون بە شوێن و ئاوو هەوا
-
تۆڕی گواستنەوە
-
پوختەی وانە
مۆدیول 4: پیشەسازی گەشت و گوزار – كەرتەكان
-
كەرتەكانی گەشت و گوزار: ئەنجامەكانی فێربوون
-
سەرنجڕاكێشانی گەشتیاران
-
سەرسامبوون بە شوێن و ئاوو هەوا
-
تۆڕی گواستنەوە
-
پوختەی وانە
مۆدیول 5: دیبلۆم لە توێژینەوەكانی گەشت و گوزار – هەڵسەنگاندنی یەكەم
مۆدیول 6: شێوازەكانی گەشتكردن
-
شێوازەكانی گەشتكردن: ئەنجامەكانی فێربوون
-
هۆكارەكانی گەشتكردنی خەڵكی
-
گەشتیاری ئاسایی
-
گەشتیاری بازرگانی
-
پوختەی وانە
مۆدیول 7: ئامانجەكانی گەشت و گوزار
-
شوێنە گەشتیارییەكان: ئەنجامەكانی فێربوون
-
سەیرانگای هاوینە
-
سەیرانگای زستانە
-
سەیرانگای لادێی و شاری
-
پوختەی وانە
مۆدیول 8: بنچینەكانی برەو پێدانی گەشت و گوزار
-
برەوپێدانی گەشت و گوزار: ئەنجامەكانی فێربوون
-
ئاستەنگەكانی بەردەم برەودان بە گەشت و گوزار
-
دەستنیشانكردنی ئەو جەماوەرەی مەبەستمانە
-
هەڵبژاردنی ڕێگاكانی بڵاوكردنەوە
-
پوختەی وانە
مۆدیول 9: گەشت و گوزار – هێنانەكاییە فرۆشتن
-
هێنانەكایەی فرۆشتن: ئەنجامەكانی فێربوون
-
دیاركردنی ئامانجەكان
-
پڕۆسەی كڕین لەلایەن كڕیارەوە -1
-
پڕۆسەی كڕین لەلایەن كڕیارەوە-2
-
پوختەی وانە
مۆدیول 10: زیاتر فێربە لەبارەی تاكفرۆشی و فرۆشتن لەڕێگەی ئەنتەرنێتەوە
-
گەشت و گوزار: تاكفرۆشیی گەشتیاری– ئەنجامەكانی فێربوو
-
كۆفرۆشی گەشتیاری
-
نووسینگەكانی تاكفرۆشی
-
تاكفرۆشی گەشتیاری لەرێگەی ئینتەرنێتەوە
-
ثوختةى وانة
مۆدیول 11: دیبلۆم لە خوێندنی گەشت و گوزاردا – هەڵسەنگاندنی دووەم
مۆدیولی 12: دبلۆم لە خوێندنی گەشتوگوزار - هەڵسەنگاندنی كۆتایی
Learning Outcomes
پاش تەواوكردنی ئەم كۆرسە ، فێرخواز دەتوانێ:- باسی ئەوە بكات كە چۆن شێوازی گەشتی كۆن بوونەتە هۆی دروستبوونی پیشەسازی گەشت و گوزاری هاوچەرخ. هێلكاری كەرتەكانی پیشەسازی بكات لەگەڵ ئەو دەرفەتی پیشە و دامەزراندنەش كە پێشكەشی دەكات.ئەولەویەتەكانی گەشتیاری بازرگانی و گەشتیاری كاتبەسەربەر دەستنیشان بكات هەروەها بەچەند شێوە دەكرێ شوێنی گەشتیاری سەرنجی ئەو دوو كۆمەڵە گەشتیارە رابكێشێت و ئەوە ڕوون بكاتەوە كە چۆن شوێنە گەشتیارییەكان و بزنسە گەشتیاریەكان بەشێوەیێكی كاریگەر بازاڕ بۆ خۆیان دروست بكەن و برەو بەخۆیان بدەن. باسی ڕۆڵی كۆ فرۆش و نوسینگەكانی گەشت و گوزارو خزمەتگوزاریەكانی گەشت لەڕێی ئەنتەرنێتەوە بكات لە پێچانەوە و فرۆشتنی بەرهەمەكانی گەشت و گوزار.
Certification
Todos los cursos de Alison son gratuitos. Para superar un curso con éxito tienes que lograr una marca del 80% o superior en la Evaluación. Agrega valor a tu logro adquiriendo el Diploma o Certificado oficial de Alison.
Obtener el documento oficial de Alison is una buena forma de compartir tu éxito. Además es:
- Ideal to include with CVs, job applications and portfolios
- A way to show your ability to learn and achieve high results